هەواڵی ئەمڕۆ

بەهۆی تورکیاوە، ئەمریکا ئابلوقەی سەربازیی لەسەر قوبرس-ی باشور لادەبات

- 7/15/2019 10:25:00 PM 3233 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی بەردەوامبونی حکومەتی تورکیا لە هەڵکەندنی بیرە نەوتەکانی لە ناو خاکی قوبرس-ی باشور، حکومەتی واشنتن بڕیاریدا بە لابردنی ئابڵوقەی سەربازیی لەسەر ئەو وڵاتە، کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە بەسەریدا سەپاندوە.

لە ساڵی 1987 وە بەسەریدا سەپاندوە

 

ئەمرۆ خانەی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، پێشنیازی هەڵگرتنی سزا و ئابلوقەی سەربازیی سەر قوبرسی باشور کرد، کە لە ساڵی 1987 وە بەسەریدا سەپاندوە.

گوزارشت و رەگدانەوەی گرنگی و بەهێزی پەیوەندیەکانی ئەمریکا-قوبرس ناکات

 

پێشنیازەکە لەلایەن دەیڤد سیسیلین، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکاوە بەرزکرایەوە بۆ خانەی نوێنەرانی ئەمریکا، و لە بەیاننامەیەکدا ناوبراو دەڵێت" ئابلوقەکە ماوەی بەسەرچوە و گوزارشت و رەنگدانەوەی گرنگی و بەهێزی پەیوەندیەکانی ئەمریکا-قوبرس ناکات"

قوبرسی باشور بە دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکا لە قەڵەمدەدات

 

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، قوبرسی باشور بە دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکا لە قەڵەمدەدات لە بەرامبەر روبەڕوبونەوەی تیرۆر و تەشەنەکردنی هەرەشەکانی تیرۆر لە ئەوروپادا.

لەپێناو رێگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان قوبرسی باشور و کۆماری قوبرسی تورکی

 

32 ساڵ لەمەوبەر و ساڵی 1987 ئەمریکا بڕیاریدا بە سەپاندنی ئابلوقەی سەربازیی سەر قوبرسی باشور، بەمەبەستی رێگریکردن و لاوازکردنی هەوڵە دیپلۆماسیەکانی ئەو وڵاتە لە یەکپێگرتنەوە هەرێمەکانی دیکەی ئەو ناوچە دورگەییە، ئەوەش لەپێناو رێگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان قوبرسی باشور و کۆماری قوبرسی تورکی.

 پەیوەندییەکانی نێوان قوبرسی باشور و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە ساڵی 1997 ەوە بەرەو خراپتربون چو، دوای ئەوەی قوبرسی باشور سیستەمی موشەکیی S-300 ی لە روسیا کڕی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP