خەندان ئەندامانی شاندەکە و ئەجندای سەردانەكە ئاشكرادەكات
بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد

- 7/15/2019 9:25:00 PM 8784 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە سبەی، یەكەمین سەردانی وەفدی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ئەنجامبدرێت.
سەردانەكە بە ئامانجی دەرخستنی نیازپاكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بەغداد

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەردانەكە بە خەندان-ی راگەیاند، "سەردانەكە بە ئامانجی دەرخستنی نیازپاكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بەغداد و گفتوگۆكردنە لەسەر ئەو ناكۆكیانەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغداد هەن، بەتایبەت پرسی نەوت و بودجە و ناوچەناكۆكی لەسەرەكان.
هەریەك لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ  و فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا ، وەزیری داد ئەندامانی شاندەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەبن

 

سەرچاوەكەی خەندان راشیگەیاند، "هەریەك لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ  و فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا ، وەزیری داد ئەندامانی شاندەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەبن"

وەفدەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەرپرسانی باڵای بەغداد پێشوازیان لێدەكرێت و لە كۆبونەوە و دیداری جیاوازدا باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ئەو گرفتانە دەكەن كە ساڵانێكە لەنێوان هەردولا لە ئارادایە

 

هەر بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكەی خەندان رایگەیاند، "وەفدەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەرپرسانی باڵای بەغداد پێشوازیان لێدەكرێت و لە كۆبونەوە و دیداری جیاوازدا باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ئەو گرفتانە دەكەن كە ساڵانێكە لەنێوان هەردولا لە ئارادایەو میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكان دەخرێنەرو".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP