پاش 16 ساڵ ژیایه‌وه‌
ئه‌و فڕۆكەیەی لەناو بەفردا رزگاركرا

- 7/15/2019 9:04:00 PM 24953 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ئەفسانەی یۆنانیدا، فینیكس (عەنقا) باڵندەیەك بو كە پاش مردنی، لە پاشماوەی خۆڵەمێشەكەی خۆی سەرلەنوێ دروستدەبوەوە و بە ئاسماندا دەفڕی.

ئەفسانەی فینیكس لەوانەیە چیرۆكێكی خەیاڵی بێت بەڵام لە جیهانی راستیدا، چیرۆكی ئەو فڕۆكه‌یەیە كە پاش تێكشكانی، بە كارمەندەكانیەوە لە جەمسەی باشور نیشتەوە و پاش 16 ساڵ دوباره‌ ژیایه‌وه‌ و به‌ ئاسماندا فڕی.

فڕۆكه‌ی جوڵیێت دێڵتا، له‌ رێكه‌وتی كانونی یه‌كه‌می 1971 له‌ ئاسمانی جه‌مسه‌ری باشور توشی كێشه‌بو و به‌ ناچاری نیشته‌وه‌، تیمی فڕۆكه‌كه‌ ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت و به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ تا ساڵی 1986 و پاش تێپه‌ڕبونی 15 ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یدا، به‌ مه‌به‌ستی رزگاركردنی، نه‌خشه‌ داڕێژرا كه‌ دو ساڵی خایاند له‌ 1986 بۆ 1988.

پڕۆسه‌كه‌ ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی خایاند و پاش ده‌رهێنانی له‌ناو به‌فری ناوچه‌كه‌دا به‌ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی ناردیانه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، دواتریش تیمێكی هونه‌ری كه‌ ژماره‌یان زیاتربوه،‌ كاریان له‌ فڕۆكه‌كه‌دا كردوه‌ و سه‌ره‌نجام له 10ی كانونی دوه‌می 1988، پاش 16 ساڵ و 37 رۆژ فڕۆكه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ كار، هاوكات یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی پاش ژیانه‌وه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند. 

ژیانەوەی فڕۆكەی جوڵیێت دێڵتا 321:

ئەو فڕۆكە ئه‌مریكیە ساڵی 1971 لە جەمسەری باشور كەوتەخوارەوە، لە وێنەی یەكەمدا ساتی دەرکەوتنەوەی لەژێر بەفردا پاش 15 ساڵ لە روداوەکە،


كانونی یەكەمی 1986: جیم ماتیۆ، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئەنجامدانی چاكسازی فڕۆكەكە وێنەی هەنگاو بە هەنگاوی چاكسازیەكەی بڵاوكردوەتەوە و رایگەیاندوە " پلانی ئەندازەیی فڕۆكەكەمان پێبو، بەڵام دۆزینەوەی پارچەكانی فڕۆكەكە كاتی زۆری پێچو، سەرەتا لە رێگەی بەكارهێنانی شۆڤڵی بچوك و دواتر شۆڤڵی گەورە توانیمان بەفری چواردەوری فڕۆكەكە دوربخەینەوە تا بتوانین كارەكانمان ئەنجامبدەین".

پاش هەفتەیەك: پێگەی فڕۆكەكە بە تەواوی ئامادەكرا بۆ ئەنجامدانی چاكسازیەكان، ماتیۆ دەڵێت "باڵەكانی فڕۆكەكە بە تەواوی دەركەوتن و دەمانتوانی كار لەسەر جەستەی فڕۆكەكە بكەین".

كریسمز-ی 1986: رێگەیەكی تەواو بۆ فڕۆكەكە كراوەتەوە، ماتیۆ دەڵێت "لە رێگەی شۆڤڵ و حەفارەوە رێگەیەك بۆ ڕاكێشانی فرۆكەكە كراوەتەوە كە پێشتر نزیكەی حەوت مەتر قوڵ بو".

پاش چەند رۆژێك لە هەمان ساڵدا: دەتوانیت بە رونی ببینیت كە یەكێك لە بزوێنەرەكان و راداری فڕۆكەكە لەگه‌ڵ بەشی پێشەوە و چەند بەشێكی دیكە لەكاتی نیشتنەوە لەناكاوەكەیدا تێكشكاوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP