ئەمریکا مافی پەنابەرێتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە

- 7/15/2019 5:47:00 PM 1724 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئیدارەی ترەمپ پرۆژە یاسایەکی بۆ سنوردارکردنی مافی پەنابەرێتی بۆ پەنابەرانی نایاسیی سنوری مەکسیک بەرزکردۆتەوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو مافی پەنابەرێتییان کەمدەکاتەوە.

بەپێی دۆکیومنتێکی تۆماری فیدڕاڵی کە بەدەست سی ئێن ئێن گەشتوە، پرۆژە یاساکە لەلایەن وەزارەتی داد و ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بەرزکراوەتەوە و تێیدا داوای سنوردارکردنی مافی پەنابەرێتی ئەو پەنابەرانە دەکات کە بەنایاسایی لەڕێگای سنورەکانی مەکسیکەوە رویان لەخاکی ئەمریکا کردوە. 
دواین هەوڵی ئیدارەکەی ترەمپە بۆ دروستکردنی ئاستەنگی زیاتر لەبەردەم مافی پەنابەرێتی

ئەم پرۆژە یاسایە دواین هەوڵی ئیدارەکەی ترەمپە بۆ دروستکردنی ئاستەنگی زیاتر لەبەردەم مافی پەنابەرێتی بۆ پەنابەرانی نایاسایی و پێدەچێت کاریگەری لەسەر چارەنوسی ژمارەیەکی زۆر لەپەنابەرانی رێگەی مەکسیک هەبێت.
رێگری پێدانی مافی پەنابەرێتی لەو پەنابەرانە دەکات کە لەوڵاتی سێیەم داوای مافی پەنابەرێتییان کردوە

یاساکە رێگری پێدانی مافی پەنابەرێتی لەو پەنابەرانە دەکات کە لەوڵاتی سێیەم داوای مافی پەنابەرێتییان کردوە، ئەمە جگەلە قەدەغەکردنی پێدانی مافی پەنابەرێتی بەو پەنابەرانەی کە لەسنورەکانی مەکسیکەوە هاتون. 

هاوکات، پرۆژە یاساکە کۆتای کراوەی هەیە کە رێگە بە سەپاندنی بەربەستی خێراو زیاتر لەبەردەم پێدانی مافی پەنابەرێتیدا دەدات.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP