بەپەلە

"پارتی غەدر لە خۆی دەكات ئەگەر ئەو كابینەیە وەكو میلادێك وێنابكات"
نوسەرێکی ناسراوی نزیک لە پارتی: ئەوجا پارتی دەسەڵاتی گرتە دەست

- 7/15/2019 3:34:00 PM 17675 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسەرێکی ناسراوی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کابینەی نۆیەمی حكومەت وەكو میلادێك وێنا دەكرێت كە هیچ رەبتێكی بە رابردوی حوكمڕانیی پارتییەوە نییە، دەشڵێت، "رێك وەك ئەوە وایە كە تازە پارتی حوكمی گرتبێتە دەست".
كەم تا زۆر ئەوەمان بۆ نەقڵ دەكرد، كە لە دەوروبەری سەرۆك نێچیرڤان بارزانییەوە دەمانبیست و زۆربەیان ئیجابی بون، ئەو دەیوت، ئەوەیان دەزانم، پارتی دەڵێ چی؟

 

رێبوار کەریم وەلی لەمیانی وتارێکدا کە ئەمڕۆ دوشەممە نوسیویەتی، "زۆرجار كە لەگەڵ رەوانشاد نەوشیروان مستەفادا دادەنیشتین، پرسیاری وەزعی دەكرد و لەسەر هەندێك شت دەیویست بزانێ هەڵوێستی پارتی چییە؟، ئێمەش كەم تا زۆر ئەوەمان بۆ نەقڵ دەكرد، كە لە دەوروبەری سەرۆك نێچیرڤان بارزانییەوە دەمانبیست و زۆربەیان ئیجابی بون، ئەو دەیوت، ئەوەیان دەزانم، پارتی دەڵێ چی؟".
بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم ئەگەرچی بەرنامەی هاوبەشی هەموو حزبە بەشداربوەكانە تا هەڵبژاردنی داهاتو، بەڵام روانگای پارتی بەسەریدا زاڵە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی ئەو حكومەتە كە رۆژی 10ی مانگ لەلایەن سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانییەوە راگەیەندرا، ئەگەرچی بەرنامەی هاوبەشی هەموو حزبە بەشداربوەكانە تا هەڵبژاردنی داهاتو، بەڵام روانگای پارتی بەسەریدا زاڵە".
روانگای پارتیش بۆ حوكمڕانی تەنها پەیوەست نییە بە حكومەتی هەرێمەوە

 

رێبوار کەریم وەلی دەشڵێت، "روانگای پارتیش بۆ حوكمڕانی تەنها پەیوەست نییە بە حكومەتی هەرێمەوە، بگرە روانگایەكی ستراتیژییە بۆ ئیدارەدانی پارتیش لە داهاتودا كە ئێرە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان، ئەگەر ئەم روانگایە، بەو ستاف و بەرنامەیەوە سەربگرێ، ئەوە بۆ ئاییندەی پارتیشە كە ساڵانێكە كاری بۆ دەكرێت".

پارتی دیموکراتی کوردستان کە مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، بەسەر دو بەرەدا دابەش بوە، یەکەمیان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە جێگری سەرۆکی ئەو حزبەیە سەرۆکایەتی دەکات و دوەمیان، مەسرور بارزانی کوڕی گەورەی مەسعود بارزانی رابەرایەتی دەکات و لە 10ی ئەم مانگەدا وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی گرتەدەست.
كابینەی نۆیەمی حكومەت وەكو میلادێك وێنا دەكرێت كە هیچ رەبتێكی بە رابردووی حوكمڕانیی پارتییەوە نییە، رێك وەك ئەوە وایە كە تازە پارتی حوكمی گرتبێتە دەست

 

رێبوار کەریم وەلی کە بەنوسەرێکی نزیک لە سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دادەنرێت نوسیویەتی، "كابینەی نۆیەمی حكومەت وەكو میلادێك وێنا دەكرێت كە هیچ رەبتێكی بە رابردووی حوكمڕانیی پارتییەوە نییە، رێك وەك ئەوە وایە كە تازە پارتی حوكمی گرتبێتە دەست، وەك ئەوە وایە كە پارتی قەت لە كۆی 8 كابینە، سەرۆكایەتی 5 كابینەی نەكردبێت و 12 ساڵیش سەرۆك بارزانی، لە لوتكەی دەسەڵاتی جێبەجێكردندا نەبوبێت، وەك ئەوە وایە كە قەت لیژنەی جیاجیا بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و چاكسازی و پاكسازی پێكنەهێنرابێت و گەندەڵیش نەكرابێتە فەرهەنگ، چونكە فەرهەنگسازی لە سەرەوەڕا دەكرێت!".

مەسرور بارزانی، لە ساڵی 2012 ەوە وەک راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوە، ئێستاش دەیەوێت سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەم بکات، کە بەپێی کارنامەکەی "کاری لە پێشینەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چاکسازیە".
لە پشكی پارتی لە حكومەتدا، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، گوازراوەتەوە بۆ ناو حكومەت و لە پێناو راگرتنی باڵانسی ناوچەییش، كارەكتەرەكانی كابینەكانی پێشو بەلاوە نراون

 

رێبوار کەریم وەلی وەک تابەدانێک لە پارتی و ئاڕاستەی مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا دەڵێت، "لە پشكی پارتی لە حكومەتدا، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، گوازراوەتەوە بۆ ناو حكومەت و لە پێناو راگرتنی باڵانسی ناوچەییش، كارەكتەرەكانی كابینەكانی پێشو بەلاوە نراون، لە كاتێكدا حكومەتی نوێ دو كەسی بە پلەی وەزیر تێدایە كە هیچیان قۆناغی ناوەندیشیان تەواو نەكردوە، بەڵام بە ئەمری واقیع و تەحەددای پێكهێنانی حكومەت، بە ناچاری قەبوڵ كران".
پارتی غەدر لە خۆی دەكات ئەگەر بیەوێت ئەو كابینەیە وەكو میلادێك وێنا بكات، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ دەستی كەوتوە بەرهەمی رابردوە

 

ئەو نوسەرە دیارەی پارتی وەک دەربڕینی نیگەرانیەک نوسیویەتی، "پارتی غەدر لە خۆی دەكات ئەگەر بیەوێت ئەو كابینەیە وەكو میلادێك وێنا بكات، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ دەستی كەوتوە بەرهەمی رابردوە، بەرهەمی هەستانەوەی دوای ریفراندۆمە و بەرهەمی كرانەوەی دەرگاكانی دنیایە بەسەر كوردستاندا، كەچی ئەوەی لە دەرەوەڕا دەبینرێ، ئەوەیە كە پارتی لەناوخۆیدا كودەتایەكی سپی كردوە نەك جێگۆڕكێی كارەكتەرەكان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP