سلێمانی؛ زیاتر له‌ پێنج تۆن زه‌یتونی میسری له‌ناوده‌برێت

- 7/15/2019 3:10:00 PM 2590 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆگایه‌كا ده‌سیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتوندا گرت كه‌به‌پێی پشكنینی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ خواردن شیاو نین.

به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 500 سه‌تڵی 10 كیلۆگرامی زه‌یتونی ساده‌ و مه‌حشیدا گرتوه‌، دوای ناردنی نمونه‌ی بۆ پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و بڕه‌ زه‌یتونه‌ كه‌ هێشتا ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌شی ته‌واو نه‌بوه‌، به‌ڵام به‌شێكی كه‌ڕوی كردوه‌ و شیاو نییه‌ بۆ خواردن.

ئاماژە بەوەشکراوە، به‌پێی پشكنینه‌كان زه‌یتونه‌كه‌ كه‌ به‌رهه‌می وڵاتی میسره‌ له‌ هه‌ردو جۆری (الوادی الاخفر و یوسف)ه‌ و ته‌نها ئه‌و وه‌جبه‌ی ده‌رنه‌چوه‌.

زەیتونەکە به‌رواری به‌كارهێنانی له‌ 31-3-3019 بۆ 31-9-2019 یه‌ و ئاگاداری هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه‌ خۆیان له‌ به‌كارهێنان و خواردنی به‌دور بگرن.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه‌ بڕێك كشمیش و شه‌كری كڵۆی خراپبووی راده‌ستی لیژنه‌كه‌ كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌ ناوبردنیان، دوای له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌و خۆراكه‌ نه‌شیاوانه‌، كۆمپانیاكه‌ به‌بڕێك پاره‌ سزا درا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP