ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 7/15/2019 9:16:00 AM 52101 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەمە موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان لەگەڵ موچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ دوشەمە موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ موچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP