نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوە بینی

- 7/15/2019 8:47:00 AM 2166 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خاوبونەوەی گەشەسەندنی ئابوری چین و نیگەرانیەكان لەبارەی خاوبونەوەی گەشەسەدنی ئابوری جیهان، بوەتە هۆی نزمبونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپێك)، بەردەوامن لە كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەكردنی نەوت، ئەوەش لەمیانی خاوبونەوەی گەشەسەندنی ئابوری وڵاتی چیندایە، كە لە ماوەی 27 ساڵی رابردودا خاوترین گەسەندنی لە ئابوری خۆیدا تۆماركردوە، ئەوانەش یەكێكن لە هۆكارە سەرەكیەكانی دابەزینی نرخی نەوتی خاو.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 21 سەنت دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 66.51 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا گەیشتوەتە 59.93 دۆلار و بەوەش 28 سەنت لە نرخەكەی دابەزیوە.

لە ماوەی رابردودا، گەشەی ئابوری وڵاتی چین بە رێژەی لەسەدا 6.2 دابەزیوە، بەپێی پێشبینی توێژینەوە ئابوریەكانیش هۆكاری سەرەكی دابەزینی گەشەی ئابوری ئەو وڵاتە، جەنگە بازرگانیەكەیەتی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا.

هاوكات ئاڵنگاری و گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێران، هۆكارێكی دیكەی سەرەكین بۆ هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP