بەپەلە

گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكرێت
حكومەتی نوێ یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدات

- 7/14/2019 10:32:00 PM 6619 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبونی وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یەكەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجامبدات.
تایبەت دەبێت بە هێڵە گشتیەكانی ئەو كارنامەیەی سەرۆكوەزیران لەبەردەم پەرلەمان پێشكەشیكرد، دواتر دەرفەت دەدرێتە هەر وەزیرێك كە پلانی سەرەتایی خۆی لەسەر وەزارەتەكەی پێشكەشبكات

 

بەپێی زانیارییەكانی خەندان كە لەسەرچاوەیەكی ناو ئەنجومەنی وەزیران بەدەستیهێناوە، كۆبونەوەكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت و تایبەت دەبێت بە هێڵە گشتیەكانی ئەو كارنامەیەی سەرۆكوەزیران لەبەردەم پەرلەمان پێشكەشیكرد، دواتر دەرفەت دەدرێتە هەر وەزیرێك كە پلانی سەرەتایی خۆی لەسەر وەزارەتەكەی پێشكەشبكات".

لە كۆبونەوەكەدا هەر وەزیرێك رادەسپێردرێت كە لەماوەی 30 رۆژدا پلانی ستراتیژی چوار ساڵی كاركردنی وەزارەتەكەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بكات

 

ئەو سەرچاوەیەی خەندان وتیشی،"لە كۆبونەوەكەدا هەر وەزیرێك رادەسپێردرێت كە لەماوەی 30 رۆژدا پلانی ستراتیژی چوار ساڵی كاركردنی وەزارەتەكەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بكات".

پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو دۆسیانەی لەنێوان هەرێم و بەغداد تاكو ئێستا ناكۆكی لەسەرە گفتوگۆی لەسەردەكرێت

 

هەر بەگوێرەی سەرچاوەكەی خەندان، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران "تایبەت دەبێت بە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو دۆسیانەی لەنێوان هەرێم و بەغداد تاكو ئێستا ناكۆكی لەسەرە".

هەر بەپێی زانیارییەكانی خەندان تاكو ئێستا تەنها ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی سێ وەزارەت ئەنجامدراوە، ئاوات شێخ جەناب پۆستی وەزیری دارایی لەگەڵ رێباز حەملان ئاڵوگۆڕكردوە و کەمال موسلیم پۆستی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ عەلی سندی ئاڵوگۆڕكردوە و دارا رەشید پۆستی وەزارەتی پلاندانانی لەگەڵ عەلی سندی ئالوگۆڕ کردوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP