بەگوێرەی ڕاپرسیەکی خەندان جیاوازی نێوان رەشبین و گەشبینەكان بە تواکانی حكومەتی نوێ تەنها 3٪یە

- 7/14/2019 9:37:00 PM 6803 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی راپرسیەك كە سۆشیال میدیای خەندان ئەنجامیدا، لە 47٪ی هاوڵاتیان پێیانوایە کابینەی نوێی حکومەت بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەتوانێت چاکسازی ئەنجامبدات و ژیانی خەڵک بگۆڕێت و لە53٪ی بەشداربوان رای پێچەوانەیان هەبوە، ئەمەش دەریدەخات جیاوازی نێوان رەشبین و گەشبینەكان بە تواکانی حكومەتی نوێ تەنها 3٪یە.

كاتژمێر 5:36 خولەكی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 10/7/2019، دەزگای میدیایی خەندان لە پەیجی تایبەتی خۆی، راپرسیەكی ئەنجامدا و تیایدا لەگەڵ خستنەروی ئەو وتەیەی سەرۆکی حکومەت  كە وتی، گەندەڵی دیاردەیەکی ترسناکە، پرسی ( پێتوایە حکومەتی نوێ دەتوانێت چاکسازی ئەنجامبدات و ژیانی خەڵک بگۆڕێت؟)؟.

بەپێی ئەنجامی راپرسیەكە، لە 53٪ ی بەشداربوان پێیانوایە حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ناتوانێت چاکسازی ئەنجامبدات و ژیانی خەڵک بگۆڕێت

 

راپرسیەكە ماوەی سێ رۆژی خایاند و دوێنێ شەممە، كاتژمێر 5:36 خولەكی ئێوارە كۆتایی هات و گەیشت بە 130 هەزارو 155 كەس و 11 هەزارو 100 كەس بەشداریانكردبو لە دەنگدانەكەدا و 925 كۆمێنت و 2هەزارو 200 كەس لایكیان لەسەر راپرسەكە كردبو.

لە 47٪ی هاوڵاتیان رای پێچەوانەوەیان هەیە و پێیانوایە حکومەتی نوێ توانای چاکسازی و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی ھەیە کەئەمەش بە بەراورد بەڕابردو مانای زیادبونەوەی ھیوایە بەتواناکانی حکومەت

 

بەپێی ئەنجامی راپرسیەكە، لە 53٪ ی بەشداربوان پێیانوایە حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ناتوانێت چاکسازی ئەنجامبدات و ژیانی خەڵک بگۆڕێت، هەروەها لە 47٪ی هاوڵاتیان رای پێچەوانەوەیان هەیە و پێیانوایە حکومەتی نوێ توانای چاکسازی و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی ھەیە کەئەمەش بە بەراورد بەڕابردو مانای زیادبونەوەی ھیوایە بەتواناکانی حکومەت.

سۆشیال میدیای خەندان بەگرنگی دەزانێت لەسەر پرسە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەشێوەی راپرسی رای هاوڵاتیان وەربگرێت، بۆئەوەی ببێتە کەرەسەیەکی بەسود بۆ سەرۆکایەتی حکومەت  و هێزە سیاسیەكان و ناوەندە ئەكادیمییەكان .

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP