میسر دەرگای هەڕەمێک بەروی گەشتیاراندا دەکاتەوە کە مێژوەکەی 4600 ساڵە

- 7/14/2019 3:53:00 PM 11547 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
حکومەتی میسر بڵاویکردەوە دەرگای هەڕەمی ( بێنت) بەڕوی گەشتیارانی وڵاتەکەیدا دەکاتەوە کە مێژوەکەی 4600 ساڵەو هەڕەمی تایبەتی پادشا سنفرو بوە.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئەمڕۆ یەکشممە، حکومەتی میسر بڵاویکردەوە دەرگای هەڕەمی ( بێنت) بەڕوی گەشتیارانی وڵاتەکەیدا دەکاتەوە کە مێژوەکەی 4600 ساڵەو هەڕەمی تایبەتی پادشا سنفرو بوە.
بەرزی هەڕەمەکە 101مەترە

بەپێی زانیارییەکان، بەرزی هەڕەمەکە 101 مەترە و دەکەوێتە ناوچەی (داحشور) یان گۆڕە گەورەکانی شاهانە لەبەشی باشوری میسر کە یەکێکە لەدو هەڕەمە تایبەتەکەی پادشا سنفروی خوداوەندی چوارەمی میسر.
گەشتیاران رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو هەڕەمەکەوە

گەشتیاران رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو هەڕەمەکەوە پاش ئەوەی شوێنەوارناسەکان گۆڕە کۆنەکانیان تێدا دۆزییەوە.

لە49مەتری یەکەمی دورییەوە، هەڕەمەکە بەشێوەیەکی نائاسایی دەردەکەوێت کە لێژییەکی سەختی هەیە بەگۆشەی 54 و جێگایەکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ گەشتیاران.

نیشانەکردن :

#میسر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP