بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژنە "بەعسی"یەکەی کەرکوک دەرچو

- 7/14/2019 11:18:00 AM 22759 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رەنا حەمید دەرکردوە کە لە خۆپیشاندانەکانی هەینی رابردوی کەرکوکدا وتی، "من سەدامی و بەعسیم".

پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رەنا حەمید دەرکردوە

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوك رایگەیاندوە، "راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رەنا حەمید دەرکردوە، کە لە خۆپیشاندانەکانی هەینی رابردوی کەرکوکدا وتی، "من سەدامی و بەعسیم".

هێزێکی سەر بە لیوای 61ی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنە چونەتە ماڵی ناوبراو

 

سەرچاوەکە وتیشی، "هێزێکی سەر بە لیوای 61ی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنە چونەتە ماڵی ناوبراو، بەڵام ماڵەکەی بەجێهێشتوە".

پێشتر خەندان ناسنامەی ئەو ژنەی ئاشکراکردبو، کە ناوی تەواوی ئەو ژنە، "رنا حمید عجرم"ە و سەرۆکی ڕێکخراوی "احباب الروح"ە.

رنا حمید عجرم، فەرمانبەرە لە دور لسکەک، خەڵکی ڕومادیە و نیشتەجێی کەرکوکە لە بارودخانە "ئازادی".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP