ڤیدیۆ؛ پارێزگاری واست ھێرش دەکاتەسەر ئەفسەرێک

- 7/14/2019 9:00:00 AM 6043 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست لە بازگەیەکدا ھێرش دەکاتەسەر ئەفسەرێکی پارێزگاکەی، ئەوەش دوای ئەوەی ئەفەسەرەکە رێگایان بۆ ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگار نەکردوەتەوە.

سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی روداوەکەوە بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، بەهۆی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێک لە بازگەیەکدا، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە سەرجەم پاسەوانەکان لە محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست وەربگرێتەوە.

ئەو ئەفسەرەی محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست پاسەوانەکانی هێرشیانکردوەتە سەر پلەی رائیدی هەیە و بەپێی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو ئەسەرە سکاڵای یاسایی تۆماردەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP