خەندان-
بریارە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا موچەی زیاتر لە 5 وەزارەت دابەشبکات.
بەپێی زانیارییەکانی خەندان، کە لە سەرچاوەیەک ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بەدەستیھێناوە " ڕۆژانی سێشەممە بۆ پێنج شەممە، موچەی وەزارەتەکانی داد و خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئەنجومەنی دادوەری و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و تا 24ی ئەم مانگە
دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و تا 24ی ئەم مانگە، موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.
جگە لە موچە پاشەکەوتکراوەکان هێشتا سێ موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە.
ئەم موچەیەی کە دابەشدەکرێت، موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵە و جگە لە موچە پاشەکەوتکراوەکان هێشتا سێ موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە.