نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە

- 7/13/2019 10:48:00 AM 31709 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ شەممە 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان بەخەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 550 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 250 دینارە، 100 پاوەن بە 150 ھەزار و 500 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 750 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار و 500 دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 112 دۆلارە، نرخی 100 پاوەندیش بە 125 دۆلارە.      


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP