مێرمنداڵێک خۆی لە ناو ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا تەقاندەوە، شەش کەس بونە قوربانی

- 7/12/2019 5:36:00 PM 14538 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ هەینی، مێردمنداڵێک لە شاری نیگانهاری ئەفغانستان خۆی لەناو دەروازەی هۆڵێکی هاوسەرگیریدا تەقاندەوە، بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

تەقینەوەکە لە کاتێکدا بوە میوانەکانی ئاهەنگەکە سەرقاڵی مەراسیمی پێشوازیکردن بون لە بوک و زاوا 

 

پۆلیسی شارەکە رایگەیاندوە، تەقینەوەکە لە کاتێکدا بوە میوانەکانی ئاهەنگەکە سەرقاڵی مەراسیمی پێشوازیکردن بون لە بوک و زاوا لەناو دەروازەی هۆڵەکەدا.

ئاهەنگەکە لەلایەن مەلیک توڕ فەرماندەی هێزە سەربازیەکانی حکومەتی ئەفغانستان رێکخراوە،

 

ئاماژە بەوەشدراوە، ئاهەنگەکە لەلایەن مەلیک توڕ فەرماندەی هێزە سەربازیەکانی حکومەتی ئەفغانستان رێکخراوە، ناوبراو یەکێک بوە لەو شەش کەسەی گیانایان لەدەستداوە، و پۆلیس پێی وایە ، لە هێرشەکەدا توڕ ئامانجی سەرەکی بوە .

تاڵیبان بێبەریبونی خۆی لەو هێرشە راگەیاندوە

 

مێرمنداڵەکە تەمەنی 13 ساڵان بوە، تاڵیبان بێبەریبونی خۆی لەو هێرشە راگەیاندوە، ئەوە لە کاتێکدایە هەردو گروپی چەکداری داعش و تاڵیباب پێگەی سەربازییان لەو ناوچەیەدا بەهێزە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP