هەواڵی ئەمڕۆ

واشنتن: لە ماوەی دو هەفتەدا هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیەكانی خلیج پێكدەهێنین

- 7/12/2019 4:54:00 PM 1406 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی كەشیتە بازرگانیەكان لە ئاوەكانی كەنداو، هێزێكی تایبەت پێكدەهێندرێت.

واشنتن كارلەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانیەتێكی نێودەوڵەتی دەكات

 


مارك میڵی، كاندیدی هەڵبژێردراو بۆ پۆستی فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی سوپای ئەمریكا كە لە لایەن ترەمپەوە پاڵێوراوە، بە لیژنەی كاروباری سەربازی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكای راگەیاند "واشنتن كارلەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانیەتێكی نێودەوڵەتی دەكات، بە ئامانجی پاراستن و چاودێریكردنی ئەو كەشتیە بازرگانیانەی بە كەنداوی عەرەبیدا تێپەڕدەبن. 

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا ئەو هێزە هاوپەیمانیە پێكدەهێنرێت.

لە ئێستادا تاوتوێی ئەو هەنگاوە دەكات

 


لای خۆیەوە، تەلەفزیۆنی كان-ی ئیسرائیلی رایگەیاند، "سەرچاوەیەك لە ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتوەكان ئاشكرایكردوە، وڵاتەكەی لە ئێستادا تاوتوێی ئەو هەنگاوە دەكات، بە مەبەستی پێشكەشكردنی هاریكاری بۆ هەر كەشتی و تانكەرێكی نەوتی لە كەنداوی عەرەبی، تا لە هەڕەشە و مەترسیەكانی ئێران بیانپارێزێت".

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پابەندە بە هاوكاری و هەماهەنگیەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

 


راشیگەیاندوە " ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پابەندە بە هاوكاری و هەماهەنگیەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە، ئەوەش لە چوارچوەی پاراستنی هاتوچۆی دەریایی لە كەنداوی عەرەبی و گەروی هورمز".

ئێران هەوڵی ئەوەیداوە لە گەروی هورمز كەشتیەكی نەوتهەلگری وڵاتەكەی دەستبەسەربكات

 


ئەو راگەیەندراوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان پاش ئەوەدێت، دوێنێ پێنجشەممە حكومەتی بریتنیا رایگەیاند "ئێران هەوڵی ئەوەیداوە لە گەروی هورمز كەشتیەكی نەوتهەلگری وڵاتەكەی دەستبەسەربكات"، لەكاتێكدا هەفتەی رابردو 4ی تەمموز، بریتانیا ئەو هەنگاوەی پێشوەخت ناوە و دەستی بەسەر كەشتیەكی تاراندا گرتوە".

تا بتوانێت گرەنتی سەقامگیری و ئاسایشی دەریایی خۆی بكات

 


هەر سەبارەت بەو بابەتە، ئەمڕۆ هەینی حكومەتی بریتانیا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەژمونێكی دورودرێژماندا لە كەنداوی عەرەبی، كەشتی شاهانەیی دنكان، دەنێرێتە ئەو ناوچەیە، تا بتوانێت گرەنتی سەقامگیری و ئاسایشی دەریایی خۆی بكات، هاوكات كەشتی شاهانەیی مۆنترۆز لەو ناوچەیە دەكشێنێتەوە".

ئەو كارەش دەكەوێتە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی شانشینی یەكگرتوی بریتانیا

 


لە هەمانكاتدا، جێرێمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند "ئەو كارەش دەكەوێتە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی شانشینی یەكگرتوی بریتانیا بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیەك دەیدات، تا پشتیوانی لە ئازادی جموجوڵی ئەو كەشتیانە بكەین كە لە كەنداوی عەرەبی هاتوچۆدەكەن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP