داوای راگرتنی ناردنی بڕە پارەی هەرێم دەكرێت
پەرلەمانتارێك: بەمەبەستی لێپرسینەوە داوامانكردوە عادل عەبدولمەهدی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت

- 7/12/2019 2:29:00 PM 5299 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاندوە كە بەهۆی پابەندنەبونی هەرێم بە یاسای بودجەی 2019ی عێراق، داوا دەكەن عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوەی لەگەڵدا ئەنجامبدرێت.

عەلا ڕوبەیعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چاكسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "پێویستە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".

ئەوەشی خستۆتەڕو "تا ئێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبوە بە یاسای بودجەی 2019 و ئەمەش گومان دەخاتە سەر ئەوەی عێراق ساڵی داهاتو بودجەی بۆ هەرێم بنێرێت".

ئەوەشی وتوە "واژۆ كۆكراوەتەوە و داواکراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی تایبەت بە پرسەکە بگیریتەبەر و ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ڕابگرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP