سەرۆک بەرهەم پیرۆزبایی لە رێواس فایەق سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان دەکات

- 7/12/2019 12:47:00 PM 1702 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە د.رێواس فایەق، سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان كرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان كردو ھیوای خواست سەركەوتو بێت لە زیاتر گەشەپێدانی دیموكراسی و چەسپاندنی بنەماكانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی لە دەركردن و هەمواركردنەوەی یاساكان.

لەبەشێكی دیكەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا، سەرۆك بەرهەم پشتیوانی و پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و تەئكیدیكردەوە كە هاوكاری دەبێت لە هەماهەنگی نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق، بە ئامانجی كاركردن لەسەر ئەو یاسایانەی پەیوەندیدارن لە نێوان هەرێم و بەغداد.

لای خۆشیەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سوپاسی سەرۆك كۆماری عێراقی كرد بۆ پەیامی پیرۆزبایی و پشتیوانیكردنی و جەختی كردوە كە بەهەمو توانای هەوڵ دەدات كار لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانە بكرێت كە بنەماكانی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان پێشدەخەن و خزمەت بە خەڵكی كوردستان دەكەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP