چەكدارێكی داعش لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیردەكرێت

- 7/12/2019 10:34:00 AM 8226 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشیان لە له‌ ناحیه‌ی بازیان راگەیاند.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكداكە وێنەیەكی گەیشتوەتە خەندان، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند،"هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه‌) كه‌ دانیشتوی ناحیه‌ی ( الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره‌ ده‌ستگیركردوه.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چه‌كداره‌ی داعش له‌ ساڵی 2015وه‌ له‌سنوری ناوچه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیی به‌و رێكخراوه‌وه‌ كردوه‌ و له‌گه‌ڵیان ماوه‌ته‌وه‌، داوای كۆتایی هاتنی داعش چوه‌ته‌ سوریاو دواتر هاتوه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵی 2019 دا ڕوی له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان كردوه‌".

بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌ندكراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP