سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە سەرۆكی پەرلەمان دەكات

- 7/12/2019 9:48:00 AM 1636 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان.

لە پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند،"پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبوە لە چەسپاندنی یاسایی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌. هيوادارم به‌ ئه‌زمون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاريى هه‌مو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناغى ئێستا و داهاتوى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن".

دەشڵێت،"ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين، بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ پێناو قوڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زمونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەڕێز خاتوو د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه‌ به‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دەخوازم.

پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایيی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌. هيوادارم به‌ ئه‌زموون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين، بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

لەگەڵ ڕێزمدا..

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

11/7/2019


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP