چوار كەس لەبەرامبەر پارە هەڕەشەی كوشتن لە هاوڵاتیەك دەكەن

- 7/12/2019 9:04:00 AM 14547 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە چوار كەس دەستگیربكەن كە لەبەرامبەر بڕێك پارە هەڕەشەی كوشتنیان لە هاوڵاتیەك كردبو.
له‌رێگه‌ی‌ موبایله‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن‌و ته‌قه‌لێكردنی‌ لێكردبو له‌ماڵ‌و دوكانه‌كه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بڕی‌ 10 هه‌زار دۆلاری‌ پێنه‌دا

 

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەخەندان-ی راگەیاند،"پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتی‌ (ح، م، غ) له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌رێگه‌ی‌ موبایله‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن‌و ته‌قه‌لێكردنی‌ لێكردبو له‌ماڵ‌و دوكانه‌كه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بڕی‌ 10 هه‌زار دۆلاری‌ پێنه‌دا، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ وته‌ی‌ سكاڵاكارو بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن به‌سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو زانیاری‌ وردیان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار كۆكرده‌وه‌".

توانرا خاوه‌نی‌ موبایله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبارێكه‌ به‌ناوی‌ (س، ح، س) له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركرا

 

وتیشی،"دوێنێ 2019/7/10، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن‌ به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی توانرا خاوه‌نی‌ موبایله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبارێكه‌ به‌ناوی‌ (س، ح، س) له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركرا.

له‌دانپێدانانه‌كانیدا تۆمه‌تبار رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سێ كه‌سی‌ دیكه‌ی‌ له‌گه‌ڵدایه‌و هاوكارییان كردوه‌ له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سكاڵاكار

 

وتیشی،"له‌دانپێدانانه‌كانیدا تۆمه‌تبار رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سێ كه‌سی‌ دیكه‌ی‌ له‌گه‌ڵدایه‌و هاوكارییان كردوه‌ له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سكاڵاكار، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن‌و به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ توانرا تۆمه‌تبارێكی دیكە بەناوی (ی، ع، ق) له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر بكرێت، هاوكات هه‌ردو تۆمه‌تبار (ج، ع، ق - د، ن، أ) له‌قه‌زای‌ پێنجوێن‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیركران".

ئاماژەی بەوەشكرد،"له‌ئێستادا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌بریاری‌ به‌رێز دادوه‌ر راگیراون‌و له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌، هاوڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌خزمه‌تیانداین بۆ پاراستنی‌ سه‌رو ماڵیان‌و دابینكردنی‌ كه‌شێكی‌ هێمن و ئارام بۆیان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP