كەسێك دراوسێیەكی خۆی دەكوژێت

- 7/11/2019 10:22:00 PM 28214 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەسێك لە گەڕەكی هاوکاری هەولێر دراوسێیەکی خۆی دەكوژێت و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس دەكات.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەخەندان-ی راگەیاند، "ئەمشەو کاتژێر 8:30 لە گەڕەكی هاوكاری، گەنجێک تەقەی لە کەسێک کردوە بەناوی (دیار جەوهەر) لەدایکبوی ساڵی 1975 و كوشتویەتی و دواتر خۆشی رادەستی پۆلیس كردوە و لە ئێستادا دەستبەسەرە"،

راشیگەیاند، روداوەكە لە ناو ئۆتۆمبێلدا رویداوە و بەهۆی كێشەی دراوسێیەتی و كۆمەڵایەتیەوە رویداوە و لە ئێستاشدا پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP