ئازاد جوندیانی پەیامێك ئاراستەی مەسرور بارزانی دەكات

- 7/11/2019 9:52:00 PM 25073 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئازاد جوندیانی لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"ئێمەش بەو توانا متەوازعەی خۆم و بنەماڵەکەمان لەخزمەتدا ئەبین و بەپێی ئەو ئاراستە و رەوتە سیاسیەی کوردایەتی کە جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی دایڕشتوە، هەموومان لەسەری ئەڕۆین".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئازاد جوندیانی رایگەیاند،"هیوادارم وەك ئەرکەکانی پێشووترت ئەم ئەرکە تازەیەشتان قۆناخێکی وەرچەرخێن لە دەوڵەتداری کوردستاندا بنەخشێنێ".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"برای بەڕێزم کاك مسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەسڵاوێکی گەرمەوە، لەدڵەوە بەناوی خۆم و براو خوشك و خێزانەکەم وکوڕەکەم وکچەکانم و بەناوی کەسوکاری تری بنەماڵەی وهاب ئاغاوە، پیرۆزبایی خۆمانت پێشکێش ئەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و دەستبەکاربونتان لەم پۆستە گرنگەدا، کە زۆرینەی هاووڵاتیان دڵیان خۆشە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن بەڕێزتانەوەو هاوکات زۆر ئەبیسین و ئاگادارین کە  ئومێدی زۆریان لەسەر تواناو شیانەکان وکەسایەتی بەڕێزت هەڵچنیوەو هاوکات متمانەیەکی زۆریان پێتە.

هیوادارین ودڵنیاشین کە لە درێژەی نزیك بە چوارساڵی داهاتووی حوکمڕانی بەڕێزتدا ئەو متمانەیە بەبەڕێزتان هەیە روو لە زیادبوون و هەڵکشان ئەبێ.

ئێمەش بەو توانا متەوازعەی خۆم و بنەماڵەکەمان لەخزمەت دا ئەبین و بەپێی ئەو ئاراستە و رەوتە سیاسیەی کوردایەتی کە جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی دایڕشتووە، هەموومان لەسەری ئەڕۆین.

هیواخوازین کە وەك ئەرکەکانی پێشووترت ئەم ئەرکە تازەیەشتان قۆناخێکی وەرچەرخێن لە دەوڵەتداری کوردستاندا بنەخشێنێ.

سەرکەوتن بۆ ئێوەو شانازیش بۆ هەموومان.

براتان

ئازاد جندیانی

11/7/2019

هەولێر"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP