مەسرور بارزانی راگەیەندراوێكی لەسەر تەقینەوەكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاوكردەوە

- 7/11/2019 9:28:00 PM 3412 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسرور بارزانی سەرۆكی، حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بەبۆنەی تەقینەوەكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاوكردەوە.

مەسرور بارزانی رایگەیاند،"ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن".


دەقی پەیامەكە: 

پەيامێکی هاوخەمى له سەرۆکی حكوومەتى هەرێمی كوردستان

بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.

ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.

مه سرور بارزانى 
سه رۆکی ئه نجومه نى وه زيرانى هه رێمى كوردستان
11/7/2019



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP