بەپەلە

قوربانیانی كوردانی ئێزدی ده‌ستی داعش به‌ شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێن

- 7/11/2019 7:48:00 PM 1249 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان رایده‌گه‌یه‌نێت، 3ی 8ی هەمو ساڵێك به‌ رۆژی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی دیاری ده‌كرێت و سه‌رجه‌م قوربانیانی كوردی ئێزدی ده‌ستی داعش به‌ شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێن .

سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان ئەندامی لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند"، 3ی 8 به‌ رۆژی جینۆسایدی ئێزدیه‌كان ده‌ناسێنین چونكه‌ له‌ به‌رواری 3/8/2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سنوری شه‌نگاڵ و كورده‌ ئێزدیه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ كرد ، پیاو و ژن و منداڵانی ئێزدی بونه‌ قوربانی ده‌ستی داعش كه‌ تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك كچانی ئێزدی له‌به‌ر ده‌ستی داعش ماون و ئازاد نه‌كراون".

سه‌رجه‌م كورده‌ ئێزدیه‌كانی وقوربانیانی ده‌ستی داعش به‌ شه‌هید ئه‌ژمار ده‌كرێن و كار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌كرێت

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،"په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ی ئاراستەی لیژنه‌ی شه‌هیدان و لیژنەی یاسایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی بكه‌ین و ئه‌و بڕیاره‌ له‌ 3/8/2019 خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ بكرێت".

وتیشی،"بڕگه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ تێچوی دارایی هەبێت له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكه‌ین كه‌ ئایا حكومه‌ت توانای هه‌یه‌ ئه‌و تێچوە داراییه‌ جێبه‌جێبكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت دێته‌ په‌رله‌مان و له‌ خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد،"سه‌رجه‌م كورده‌ ئێزدیه‌كانی وقوربانیانی ده‌ستی داعش به‌ شه‌هید ئه‌ژمار ده‌كرێن و كار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌كرێت".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP