عه‌دنان كه‌ریم كۆنسێرتێك ساز ده‌كات

- 7/11/2019 7:09:00 PM 2522 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر

هونەرمەند عدنان کەریم رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر ئه‌نجامده‌دات و ئه‌گه‌ر هاوكاریش بكرێت هه‌مان كۆنسێرت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌نجامده‌دات .

هونەرمەند عدنان کەریم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،  لەگەڵ گروپی میوزیکی مەحوی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک له‌ شاری هه‌ولێر پێشکەش بەهەوادارن و هونەر دۆستان ده‌كه‌ین .

وتیشی، ئەگەر هاوکاری بکرێین ئەوا لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان هەمان کۆنسێرت و بەرهەمی تریش پێشکەش دەکەین، بۆ ئەم کۆنسێرتەش جگە لەچەند سپۆنسەرێک هیچ کەسێک هاوکاری نەکردوین، ئەوەی تریش بەشی زۆری بلیتەکان فرۆشراوە .

وتیشی، کارێکی نوێی لەبەردەستە و چاپی ده‌كه‌م ، یەک گۆرانی و 42 خولەکە بەرهەمی شیعری هێمنی شاعیرە .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP