سەرۆکی حزبی برێگزتی بریتانی داوادەکات ئەوانەی باوەڕیان بەجیابونەوە نیە لەکارەکانیان دوربخرێنەوە

- 7/11/2019 3:30:00 PM 1129 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
نیگێل فەرەج سەرۆکی حزبی برێگزت و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی ئەوروپا داوایکردوە هەمو ئەوانەی کە باوەڕیان جیابونەوەی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا نیە دوربخرێنەوە لەکەرتەکانی سەربازی و خزمەتگوزاری مەدەنی.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، نیگێل فەرەج سەرۆکی حزبی برێگزت و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی ئەوروپا داوایکردوە هەمو ئەوانەی کە باوەڕیان جیابونەوەی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا نیە دوربخرێنەوە لەکەرتەکانی سەربازی و خزمەتگوزاری مەدەنی.
پێشتریش ناوبراو داوای دورخستنەوەی باڵوێزی بریتانیای لەیەکێتی ئەوروپا کردبو

پێشتریش ناوبراو داوای دورخستنەوەی باڵوێزی بریتانیای لەیەکێتی ئەوروپا کردبو کە پشتیوانی مانەوەی بریتانیایە لەیەکێتی ئەوروپا و نوسیویەتی " هێشتنەوەی ئەو باڵوێزەی بریتانیا لەواشنتن کارێکی شێتانەیە." 

لەوەڵامی پرسیاری هاوڵاتییەکدا کە ئارستەی کردوە و دەلێت ئایا ئەگەر هێزی سوپای وڵاتەکەی و هێزی دەریاوانیش پشتیوانی مانەوەی بریتانیا بێت هەر شایستەی دەرکردنە، فەرەج دەلێت بەڵێ لەبەرئەوەی چونکە ئەم کابینەیەی حکومەت ساڵی 2017 بۆ دەرکردنی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا پێکهێنراوە و فەرمانبەرانی کەرتی خزمەتگوزاری مەدەنی و سەربازیش رۆژانە دەبێت ئەو کارانە بکەن کە حکومەت پێیاندەڵێت، ناکرێت کەسێک باوەڕی بەپرۆسەکە نەبێت و لەو دوکەرتەدا کاربکات.

چاودێرانی سیاسی هەڵوێستی ئەم سیاسەتمەدارەی بریتانیا بەمەترسی بۆسەر پرۆسەی دیموکراسی و ئازادی بریتانیا لەقەڵەمدەدەن و بەپاشەکشەی دیموکراسی دەزانن.

نیشانەکردن :

#برێکزیت_Brexit

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP