دوشەممەی داهاتوی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 7/11/2019 3:17:00 PM 93676 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، رۆژی دوشەمەی داهاتوو موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان لەگەڵ موچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.
موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ موچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "رۆژی دوشەمەی داهاتو 15ی تەموز، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ موچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاڕبو رۆژی یەکشەممە موچەی ئەو وەزارت و شوێنانە دابەش بکرێ بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو رۆژە پشوە بۆیە موچەی ئەو وەزارەت و شوێنانە خراوەتە ڕۆژی دوشەممە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP