بەپەلە

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوە

- 7/11/2019 3:08:00 PM 1560 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا پێشوازیکرد لە عادل عەبدولمەھدی،  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکانی وڵات کرا، ھاوکات جەختیش لە پێویستی خستنەگەڕی گشت تواناکان کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاوڵاتیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتی خۆ بە دورگرتن لە ھەر جەمسەرگیریەک لە ناوچەکەدا جەختی لێکرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات، لە ڕێگای پیادەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP