ئاگرێکی گەورە لەنزیک وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزە لە روسیا کەوتۆتەوە

- 7/11/2019 2:58:00 PM 1537 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەئێستادا ئاگرێکی گەورە لەنزیک وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزە لەنزیک مۆسکۆی پایتەختی روسیا کەوتۆتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، میدیاکانی روسیا وێنەی ئاگرەکەیان بڵاوکردۆتەوە بەدرێژایی 50 مەتر ئاسمانی مۆسکۆی گرتوە و لەوێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزە لەقەراغی مۆسکۆ کەوتۆتەوە.
 تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە

میدیاکانی روسیا ئاشکرایانکردوە ئاگرەکە زۆر گەورەیە و کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەوێستگەی 27ی بەرهەمهێنانی وزە کەوتۆتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵا لەوەزارەتی وزەی روسیا رایگەیاندوە ئاگرەکە لەناوچەی میتشچی لەباکوری مۆسکۆ بەهۆی گازەوە کەوتۆتەوە چونکە ئەو وێستگەیە بە گاز کاردەکات.
ئاگرەکە 200 مەتر چوارگۆشە لەدەوروبەری کارگەکەی داگیرکردوە 

ئەو بەرپرسە باڵایە ئاشکراشی کردوە ئاگرەکە 200 مەتر چوارگۆشە لەدەوروبەری کارگەکەی داگیرکردوە و دوکەڵ ئاسمانی مۆسکۆی تەنیوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانەوە نەزانراوە و سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆش رایگەیاندوە لەرێگەی فرۆکە و تیمەکانی دیکەی ئاگرکوژاندنەوەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP