ئاگر لەگەورەترین پاڵاوگەی عێراق کەوتەوە

- 7/11/2019 2:34:00 PM 2824 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی بچوک لەپاڵاوگەی (شوعەیبە)ی عێراق کەوتەوە کە یەکێکە لەگەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق و پاش ماوەیەکی کەم توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگرێکی بچوک لەپاڵاوگەی (شوعەیبە)ی عێراق کەوتەوە کە یەکێکە لەگەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق و پاش ماوەیەکی کەم توانراوە کۆنترۆڵبکرێت. 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئاگرەکە بەهۆی لێچونی یەکێک لەبۆڕییەکانی ئەو پاڵاوگەیەوە بوە و پاش نیو کاتژمێر توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

پاڵاوگەی شوعەیبە دەکەوێتە باشوری بەسرە و رۆژانە توانای پاڵاوتی 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و پاش هێرشکردنە سەر پاڵاوگەی بێجی لەلایەن داعشەوە حکومەتی عێراق پشتی تەواوەتی بەم پاڵاوگەیە بەستوە.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP