پێکدادانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەئیدلیب دەیان کوژراوی لێکەوتەوە

- 7/11/2019 1:40:00 PM 2486 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە فرۆکە جەنگییەکانی رژێمی سوریا بەپاڵپشتی هێزی هەوایی روسیا هێرشێکی چڕوپڕیان کردە سەر بنکەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەناوچەی ئیدلیب لەباکوری خۆرئاوای ئەو وڵاتەو بەهۆیەوە لانیکەم 56 کەس کوژراون.
لانیکەم 56 کەس کوژراون

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا حکومەتی سوریا بەهاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا هێرشەکانی بۆسەر ئیدلیب لەرۆژئاوای سوریا زیادکردوە و لەهێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لانیکەم 56 کەس کوژراون.

ناوچەی ئیدلیب کە نزیکەی ملیۆن هاوڵاتی لێدەژی و لەمانگی ئاپرلی رابردوەوە لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو بەتایبەتیش هێزەکانی (حیات تەحریرو لشام) کۆنترۆڵکراوە و حکومەتی سوریاش هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچەیە دەدات.

بەپێی رێکخراوەکانی چاودێری جەنگ، توندو تیژییەکانی ئەو ناوچەیە تا سنوری ناوچەی حەما لەباکور درێژدەبێتەوە.
هێزەکانی حیات تەحریرو لشام توانیویانە گوندی حەمامیە لەدەست رژێمی سوریا وەرگرنەوە

بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ لەهەڵمەتێکدا هێزەکانی حیات تەحریرو لشام توانیویانە گوندی حەمامیە لەدەست رژێمی سوریا وەرگرنەوە و بەهۆی پێکدادانەکانیشەوە 32 چەداری سەربە هێزەکانی رژێمی سوریا و 24 چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش کوژراون.

توندوتیژییەکانی ئیدلیب لەکاتێکدایە، دوێنێ تیمێکی نێودەوڵەتی پاش دیاریکردنی نۆ هێرشی حکومەتی سوریا، دەستی بەلێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی کرد.

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP