هەواڵی ئەمڕۆ

سلێمانی؛ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ له‌رێی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ فێڵی‌ له‌ ئافرەتێك كردبو

- 7/11/2019 1:40:00 PM 13292 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌رێی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ فێڵی‌ له‌ ئافرتێك كردبو.
له‌رێی‌ په‌یجێكی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ خۆی‌ وه‌ك ئافره‌ت پێناساندوه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ موبایلی‌ داوه‌تێ

 

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك له‌رێی‌ په‌یجێكی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ خۆی‌ وه‌ك ئافره‌ت پێناساندوه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ موبایلی‌ داوه‌تێ، كه‌ ژماره‌ی‌ خۆی‌ بوه‌ و پێی‌ وتوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی‌ موبایلی‌ كه‌سێكی‌ باشه‌و به‌مه‌به‌ستی‌ هاوسه‌رگیریی‌ پێی‌ ناساندوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان تۆمه‌تبار خۆی‌ بوه‌و بڕی‌ چوار تا پێنج ملیۆن دیناری‌ لێسه‌ندوه‌.
 توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موبایله‌كه‌یدا و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و په‌یجه‌ی‌ كردوه‌

 

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ زانیاری‌ ورد كۆكرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موبایله‌كه‌یدا و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و په‌یجه‌ی‌ كردوه‌.
له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییكردن ڕاگیراوه‌

 

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمه‌تبار ناوی‌ (ر، ك، م) له‌دایکبوی‌ ساڵی‌ 1992 ەو له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییكردن ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە هۆشیارییەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنن‌و متمانە بەپەیج‌و ئەکاونتە ساختەکان نەکەن، لەبونی‌ هەر حاڵەتێکی‌ نەخوازراو هێزەکانی‌ پۆلیس ئاگادار بکەنەوە تا بەهانایانەوە بچن‌و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP