کۆریای باکور: کڕینی فرۆکەی F-35 لەلایەن کۆریای باشور کارێکی زۆر مەترسیدارە

- 7/11/2019 12:24:00 PM 3148 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
میدیای فەرمی کۆریای باکور نیگەرانی و توڕەیی پیۆنگیانگی لەبەرامبەر کڕینی فرۆکەی F-35ی ئەمریکی لەلایەن کۆریای باشورەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو کارە زۆر مەترسیدارە و ناچاریان دەکات دەستبە تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی ئەو چەکانە بکەن کە توانای تێکشکاندنی فرۆکەی F-35 یان هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیای فەرمی کۆریای باکور نیگەرانی و توڕەیی پیۆنگیانگی لەبەرامبەر کڕینی فرۆکەی F-35ی ئەمریکی لەلایەن کۆریای باشورەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو کارە زۆر مەترسیدارە و ناچاریان دەکات دەستبە تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی ئەو چەکانە بکەن کە توانای تێکشکاندنی فرۆکەی F-35 یان هەیە.
لێدوانەکانی کۆریای باشور بۆ ئاشتبونەوە و لێکنزیکبونەوەیان لەکۆریای باکور بێ مانا و گاڵتە ئامێزە

ئاژانسی هەواڵی (KCNA)ی کۆریای باکور ئاماژەی بەلێدوانی بەڕێوەبەری توێژینەوەی سیاسی لەپەیمانگای لێکۆڵینەوە لەسیاسەتەکانی ئەمریکا لەوەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور کردوە کە تێیدا وتویەتی لێدوانەکانی کۆریای باشور بۆ ئاشتبونەوە و لێکنزیکبونەوەیان لەکۆریای باکور بێ مانا و گاڵتە ئامێزە لەبەرئەوەی بەردەوام کۆریای باشور چەکی پێشکەوتو دەکڕێت کە هەڕەشەیە لەسەر ناوچەکە.
ئەو وڵاتە دەیەوێت یەدەگی سەربازی خۆی بەجۆرێک دەوڵەمەندبکات کە باڵادەستی بەسەر وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا هەبێت

ئەو پسپۆڕەی کۆریای باکور لەزاری حکومەتی پیۆنگیانگەوە ئاماژەی بەوەکردوە، کڕینی  فرۆکەی F-35 کە چەکی نەبینراوی کوشندەی تێدایە ئاماژەیەکی رونە بۆئەوەی ئەو وڵاتە دەیەوێت یەدەگی سەربازی خۆی بەجۆرێک دەوڵەمەندبکات کە باڵادەستی بەسەر وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا هەبێت، ئەوەش کارێکی تەواو مەترسیدارە و کۆریای باکور ناچاردەکات هەنگاوی جدی لەدژی بگرێتەبەر.

ئەم پەیامانەی کۆریای باکور زیان بە هاوڕێیەتییەکەی نێوان کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵدترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەگەیەنێت کە لەدواین کۆبونەوەیاندا لەناوچەی داماڵراوی چەک لەنێوان کۆریای باکورو باشور ئەنجامیاندا و بڕیاریاندا هەنگاوی جدی بۆ گەشتن بەرێکەوتن بنێن.

نیشانەکردن :

#كۆریای باكور

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP