یەکێتی ئەوروپا پەیامێکی هەڕەشە ئامێز ئاراستەی تورکیا دەکات

- 7/11/2019 11:39:00 AM 8105 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
یەکێتی ئەوروپا پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی تورکیا کردو رایگەیاند هەنگاوی زیاتر لەدژی تورکیا دەگرنەبەر ئەگەر بەردەوامبێت لەدەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لەدەریای ناوەڕاست.
هەنگاوی زیاتر لەدژی تورکیا دەگرنەبەر

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێتی ئەوروپا پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی تورکیا کردو رایگەیاند هەنگاوی زیاتر لەدژی تورکیا دەگرنەبەر ئەگەر بەردەوامبێت لەدەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لەدەریای ناوەڕاست.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا حکومەتی تورکیا ئاشکرایکرد کەشتی (یاڤۆس) بۆ دەرهێنانی نەوتی خاو رەوانەی دەریای ناوەڕاست دەکات لەنزیک ئاوەکانی قوبروس، بەوەش لەماوەی دو مانگی رابردودا تورکیا دو کەشتی دەرهێنانی گازی سروشتی  و نەوتی خاوی رەوانەی ئەو دەریایە کردوە.

هەنگاوەکانی تورکیا بەو ئاراستەیە هەریەک لەحکومەتی قوبروس و یەکێتی ئەوروپای توڕەکردوە و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی سەروەری خاکی قوبروسی دەزانن.

نیشانەکردن :

#یەکێتی ئەوروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP