هەواڵی ئەمڕۆ

پێکدادانی دو شەمەندەفەر لەپاکستان دەیان قوربانی لێکەوتەوە

- 7/11/2019 11:18:00 AM 874 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر و شەمەندەفەرێکی هەڵگرتنی کەلوپەل لەپاکستان پێکیانداو بەهۆیەوە لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 64ی دیکەش برینداربون.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمرۆ پێنجشەممە لەوێستگەی شەمەندەفەری (والهار) لەبەشی باشوری پاکستان، شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگری خێرا بەشەمەندەفەرێکی وەستاوی هەڵگرتنی کەلوپەلدا دەکێشێت و بەهۆیەوە لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 64ی دیکەش برینداربون.
نەخۆشخانەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە بۆ پێشوازیکردن لەبریندارەکان

لەوبارەیەوە، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی پاکستان رایگەیاندوە، نەخۆشخانەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە بۆ پێشوازیکردن لەبریندارەکانی ئەو روداوە.
ژمارەیەک لەبریندارەکانی باری تەندروستییان ناجێگیرە

ئەو بەرپرسە باڵایەی حکومەت ئاشکراشیکردوە ژمارەیەک لەبریندارەکانی باری تەندروستییان ناجێگیرە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردۆتەوە سوپای پاکستان بەشدارییان لەرزگارکردنی قوربانییەکاندا کردوە.

نیشانەکردن :

#پاکستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP