فەرماندەی سوپای فەرەنسا: لەئێستادا دۆخی کەنداو لەژێر کۆنترۆڵدایە

- 7/11/2019 10:40:00 AM 1102 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
فرانکۆیس لێکۆنتری فەرماندەی هێزەکانی سوپای فەرەنسا رایگەیاند گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو لەکۆنترۆڵ دەرناچن.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری بریتانی لەلایەن ئێران و کاردانەوەکانی، فرانکۆیس لێکۆنتری فەرماندەی هێزەکانی سوپای فەرەنسا رایگەیاند گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو لەکۆنترۆڵ دەرناچن.
هەرچۆنێک بێت دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام پێدەچێت گرژی و ئاڵۆزییەکان قوڵتر ببنەوە

فەرماندەی سوپای فەرەنسا وتیشی، دۆخێکی ئاڵۆز لەکەنداو هەیە، ئەمریکاو ئێران ململانێی بەرژەوەندییەکانیان دەکەن، پەیام بەیەکتری دەدەن و لێدوانی وتوند و کاردانەوەیان بەرامبەر یەکتری هەیە، لەئێستادا هەرچۆنێک بێت دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام پێدەچێت گرژی و ئاڵۆزییەکان قوڵتر ببنەوە.

راشیگەیاندوە، لەئەگەری قوڵتربونەوەی دۆخەکە، پێدەچێت قۆناغی دوەمی کۆنترۆڵکردنی کەنداو قورسترببێت و دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەربچێت.

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP