پارتی و یەکێتی پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلایی دەكەنەوە

- 7/11/2019 10:36:00 AM 3662 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-           

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆدەبنەوە و پرسی یەكلایی كردنەوەی پارێزگاری كەركوك و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەیان دەبێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە ئێستادا شاندی پارتی و یەکێتی  لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لە کۆبونەوەدان و تاوتوێی پرسی یەكلایی كردنەوەی پارێزگاری كەركوك و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەكە دەکەن.

پێشتر پارتی  و یەكێتی رێككەوتبون هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پرسی پارێزگاری كەركوكیش یەكلابكرێتەوە.

پێشتر خەندان بڵاویکردبوەوە، پارتی و یەکێتی رێککەوتون ئەندازیار تەیب جەبار بکرێتە پارێزگاری کەرکوک، ئەوەش پێشتر لەکاتێکدایە دەیان کاندیدی دیکەی یەکێتی راتکراونەتەوە.
 
تەیب جەبار، بریکاری پێشوتری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بوە و سەرۆکی پێشوتری کۆمیتەی باڵای یەکێتی ئەندازیاران بوە، هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی لیژنەی باڵای کۆنفرانسی ساڵی 1995ی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک بوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP