نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی زیاتر لەسەدا 4 بەرزبوەوە

- 7/11/2019 10:03:00 AM 2683 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەهۆی دابەزینی رێژەی نەوتی خاو لە عەمبارە نەوتەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی یەک مانگدا و زریان و تۆفانی کەنداوی مەکسیک   نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 4.5 بەرزبوەوە.
نرخی هەر بەرمیلێک لەنەوتی خاوی برێنت  2.85 دۆلار بەرزبوەوە

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی هەر بەرمیلێک لەنەوتی خاوی برێنت  2.85 دۆلار بەرزبوەوە کە ڕێژەی لەسەدا 4.44ی نرخی پێشویەتی و بەوەش نرخی رێنت لە 67.01 شەست و حەوت دۆلارو یەک سەنتدا جێگیربو.
 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا  2.60 دۆلار چوە سەری 
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا  2.60 دو دۆلارو شەست سەنت چوە سەری کەڕێژەی لەسەدا 4.5ی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش لە  60.43 (شەست دۆلار و چل و سێ سەنت)دا جێگیربو.  
 
ئەوە لەكاتێكدایە گرژیی و ئالۆزیە ئابوریەكانی جیهان، بە تایبەتی جەنگی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، هاوكات لەگەڵ زیاتربونی ئاڵنگاریەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران، ئێران و وڵاتانی ئەوروپا، سەرجەمیان كاریگەریان لەسەر هەلكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو هەیە. 
 

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP