موچه‌ی وه‌زاره‌تێکی دیکە دابەشدەکرێت

- 7/11/2019 8:39:00 AM 25766 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی زانیاریەکانی خەندان ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری‌‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابه‌شده‌کرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان کە لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتوە، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ته‌موزی 2019 موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری‌‌ دابه‌شده‌کرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP