سلێمانی؛ بڕێكی زۆر هێلکە لەناوبرا

- 7/11/2019 8:33:00 AM 2801 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر هێلکەدا گرتوه‌ کە لە پشکنین دەرنەچون.

قایمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی تانجه‌رۆی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 800 كارتۆن هێلكه‌ی گوماناویدا گیراوه‌، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كان كراوه‌ بۆ پشکنین.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ژماره‌ی ئه‌و هێلكه‌ گوماناویانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌(288) هه‌زاردانه‌یه‌‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیین. 

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ بەشێوەیەکی زانستی لە ناوچەیەکی دورەدەست و دور لەشوێنی دانیشتوانی هاوڵاتیان لەناوبران.

بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و رێگری لە ساغکردنەوەی خۆراکی خراپ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دو لیژنەیان پێکهێناوە و رۆژانە چاودێری و پشکنین بۆ بازاڕ و دوکان و مارکێت و کۆگاکان دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP