حکومەتی چین زیاتر لە یەک ملیۆن مسوڵمان لە ئۆردوگایەکی زۆرەملێدا قەتیس دەکات

- 7/10/2019 11:49:00 PM 3739 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی راپۆرتی چەند سەرچاوەیەک، حکومەتی چین زیاتر لە یەک ملیۆن مسوڵمانی ئیوغوری لە ئۆردوگایەکی زۆرملێدا لە هەرێمی شینجیانگ نیشتەجێکردوە، نوێەنەرانی وڵاتانی ئەوروپا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو کارە ئیدانە دەکەن.

ئەو کامپە بە" کامپی قەتیسکراو" ناوزەند دەکەن

 

گروپەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کە ئەو کامپە بە" کامپی قەتیسکراو" ناوزەند دەکەن، ئیدانەی ئەو کارەی حکومەتی چین دەکەن و رایدەگەیەنن، لەو کامپانەدا جینۆسایدی فکری دەکرێن و بە زۆر بیرۆڕای دینیان دەگۆڕن".

داوای ئیدانەکردنی ئەو هەنگاوەی چین و کۆتایی پێهێنانی دەکەن

 

 

هاوکات هەریەکە لە وڵاتانی، ئوسترالیا، کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ژاپۆن نامەیەکی هاوبەشیان ئاراستەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە و داوای ئیدانەکردنی ئەو هەنگاوەی چین و کۆتایی پێهێنانی دەکەن.

لەو نامەیەدا کە رێکەوتی 8ی ئەم مانگە نوسراوە ئاراستەی کۆلی سێک، سەرۆکی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان و میشێل باچلێت کۆمیسیاری باڵای ئەنجومەنەکە کراوە.

 رێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەرەتیەکان بگرێت بە ئازادی بیرو را و دینیشەوە

 

"داوا لە وڵاتی چین دەکەین پابەند بێت بە یاسا نیشتیمانیەکانی و ملکەچی پابەندییە نێودەوڵەتیەکانی ببێت، رێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەرەتیەکان بگرێت بە  ئازادی بیرو را و دینیشەوە لە شینجیانگ و سەرانسەری چیندا" لە نامەکەدا وا هاتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP