تەنها سزاکانی سەر کەرتی نەوت ساڵانە زیانی پەنجا ملیار دۆلار لەئێران دەدەن

- 7/10/2019 10:56:00 PM 1727 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران رایگەیاند، تەنها سزاکانی سەر کەرتی نەوت ساڵانە زیانی پەنجا ملیار دۆلار لەئێران دەدەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، برایان هوک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆ ئەلعەرەبیە رایگەیاندوە، تەنها سزاکانی سەر کەرتی نەوت ساڵانە زیانی پەنجا ملیار دۆلار لەئێران دەدەن، ئەمە جگەلە سزاکانی سەر پێترۆ کیمیایی و کانزاکان و مادە بەنرخەکانی دیکە.

کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت بەرگەیانبگرێت

هوک وتیشی، سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە بەردەوامدەبێت بەجۆرێک کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت بەرگەیانبگرێت.

هوک پێشنیاری سەپاندنی سزای زیاتری بۆسەر ئێران کردوە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ئازادی و دیموکراسی لەناوچەکەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمرۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەمزوانە سزای زۆر گەورەتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP