تیمێکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا دەکات

- 7/10/2019 10:36:00 PM 1174 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
تیمێکی نێودەوڵەتی پسپۆڕ لەچەکی کیمیایی بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکانی حکومەتی سوریا و بەدواداچون بۆ دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە پێکهێنراوە و دەستی بەکارەکانی کردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، بۆیەکەمین جار تیمێکی نێودەوڵەتی پسپۆڕ لەچەکی کیمیایی بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکانی حکومەتی سوریا و بەدواداچون بۆ دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە پێکهێنراوە و شوێنەکانی لێکۆڵینەوەی دەستنیشانکردوە و لێکۆڵینەوە لە نۆ هێرشی حکومەتی سوریا دەکات.
تاکە لایەنی رێگەپێدراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا

تیمەکە لەلایەن رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) پێکهێنراوە کەلەساڵی 1997 بۆ قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەروبەروبونەوەکاندا پێکهێنراوە و تا ئێستا تاکە لایەنی رێگەپێدراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا.

ئەو تیمە نێودەوڵەتییە کە بەتیمی لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردن ناسراوە لەدانیشتنێکی ئاسایی ساڵی رابردوی رێکخراوەکەدا پێکهێنراوە و لەئێستادا نۆ شوێنی هێرشی حکومەتی سوریای بۆ لێکۆڵینەوە دەستنیشانکردوە.
بریتانیا، ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی دەکات و ئێران و سوریا و روسیاش دژایەتی دەکەن

تیمەکە دەکەسییەو لەلایەن بریتانیاوە پێشنیارکراوە، هەریەک لەبریتانیا، ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی دەکات و ئێران و سوریا و روسیاش دژایەتی دەکەن.

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP