سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و تیمی نوێی حکومەت دەکات

- 7/10/2019 4:52:00 PM 1459 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەمرۆ چوار شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبای لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی کابینەی نۆیەم لە پەرلەمانی کوردستان. 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبای گەرمی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک و تەواوی کابینەی نۆیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
ھاوکات، پشتیوانی خۆی بۆ کابینەی نۆیەم دەربڕی لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسیدراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجامدا بۆ ھەمان مەبەست و پیرۆزبای گەرمی لێکردن. 

لای خۆیانەوە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ پشتیوانیکردنی کابینەی نۆیەم.


نیشانەکردن :

#بەرهەم ساڵح

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP