هەواڵی ئەمڕۆ

نرخی نەوتی خاو بەرزبوەنەوەی بەخۆوە بینی

- 7/10/2019 8:47:00 AM 1649 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەزینی رێژەی نەوتی خاوی خەزنكراو لە عەمبارە نەوتەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و گرژیە ئابوریەكانی جیهان بوەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا.

بەهۆی دابەزینی رێژەی نەوتی خاوی خەزنكراو لە عەمبارە نەوتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ چوارەمین هەفتەی لەسەریەك، كەمبونەوەی نیگەرانیەكان سەبارەت بە زیادبونی رێژەی هەناردەی نەوت لە لایەن وڵاتانی هەناردەكاری ئەو بەرهەمە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاولە بازارەكانی جیهاندا بەرزبوەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 61 سەنت  و بەڕێژەی لەسەدا یەك بەرزبوەتەوە

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 61 سەنت  و بەڕێژەی لەسەدا یەك بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 64.77 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، لەكاتێكدا پێش كۆتا مامەڵەی نرخی ئەو بەرهەمە گەیشتە 64.95دۆلار بۆ یەك بەرمیل.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 82 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 1.4  بەرزبوەتەوە 

 

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 82 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 1.4  بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 58.64 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.

ئەوە لەكاتێكدایە گرژیی و ئالۆزیە ئابوریەكانی جیهان، بە تایبەتی جەنگی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، هاوكات لەگەڵ زیاتربونی ئاڵنگاریەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران، ئێران و وڵاتانی ئەوروپا، سەرجەمیان كاریگەریان لەسەر هەلكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو هەیە. 

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP