ترەمپ هێرشی توند دەکاتە سەر باڵوێزی بریتانیا لەوڵاتەکەی

- 7/9/2019 5:22:00 PM 3182 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رۆژێک پاش رەتکردنەوەی هەمو جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵیدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەچەند تویتێکدا هێرشی توندی کردە سەر باڵوێزی بریتانیا لەئەمریکا و بە کەسێکی زۆر "بێکەڵک و گەمژە" ناویبرد.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەچەند تویتێکدا هێرشی توندی کردە سەر باڵوێزی بریتانیا لەئەمریکا و بە کەسێکی زۆر "بێکەڵک و گەمژە" ناویبرد.
ئەو کەسە نیە ئێمە دڵمان پێیخۆشبێت و کەسێکی زۆر گەمژەیە

لەتویتێکدا ترەمپ نوسیویەتی " ئەو باڵوێزە نەشارەزا و نائاساییەی بریتانیا لەدەرەوەی خواستی ئێمە بەسەر ئەمریکادا سەپاندویەتی، ئەو کەسە نیە ئێمە دڵمان پێیخۆشبێت و کەسێکی زۆر گەمژەیە." 

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە دوێنێ دوشەممە رەتیکردەوە هیچ جۆرە مامەڵەیەکی دپلۆماسی لەگەڵ کیم دارۆچ باڵوێزی بریتانیا لەئەمریکا بکات.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا چەند نوسراوێکی کیم دارۆچ باڵوێزی بریتانیا لەئەمریکا ئاشکرابو کە تیایاندا ناوبراو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بەکەسێکی نەشارەزاو بێکەڵک وەسفکردبو.

ئەم بابەتە لەمیدیاکانی رۆژئاوا کاردانەوەی زۆری بەدوادا هات، وەزیری بازرگانی بریتانیا بەفەرمی داوای لێبوردنی لە ئیڤانکای کچەگەورەی ترەمپ کرد، چەندین بەرپرسی باڵای بریتانیاش رایانگەیاند نوسینەکانی باڵوێزی وڵاتەکەیان کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی بریتانیا و ئەمریکا دەبێت.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP