سەرۆک بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراقدا کۆبونەوە

- 7/9/2019 2:17:00 PM 855 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراقدا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ڕامون بیلکوا، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە،  د. بەرھەم ساڵح لە کۆبونەوەکەدا جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە گشت بوارەکان و ھەماھەنگی و بەردەوامی ڕاوێژ لە بارەی پرسە ھاوبەشەکاندا کردەوە، کە دەبێتە مایەی بەرجەستەکردنی ھاریکاری نێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بە سیاسەتی ئاشکرای عێراق کرد لە بارەی پرسەکانی ناوچەکە و جیھان لە پێناوی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا، ھاوکات ھەوڵەکانی باڵیۆز بیلکوا-ی لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا-ی بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داھاتویدا بۆ خواست.

لەلای خۆیەوە ڕامۆن بیلکوا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا کارکردنی لەگەڵ عێراق بەدەسپێکی کارە سەرەکییەکانی دادەنێت بەھۆی پێگەی گرنگی عێراق لە ناوچەکە و جیھان و ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە ھەیەتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP