بەپەلە

سلێمانی؛ كارۆلینا داخرا

- 7/9/2019 1:52:00 PM 3997 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی ئامێری تاتۆ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئارایشتگایه‌كی جوانكاری خانمان داده‌خات.

قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ئارایشتگای (كارۆلینا) له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داده‌خرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ سه‌ردانیان كردوه‌ و له‌شوێنه‌كه‌ پابه‌ندنه‌بون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه تۆماركراوه‌‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی كاری جوانكاری خانمان ده‌كه‌ن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی داخستن و كارڕای یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

قایمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت، ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌و شوێنه‌ی كاری تاتۆی تێداده‌كرێت له‌ هه‌بونی كه‌سێك بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كاری تاتۆ به‌ده‌ستهێنابێت، پاشان له‌سه‌ر بنه‌مای مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی رێگه‌ی كاركردنی پێده‌دات به‌مه‌رجی جیاكردنه‌وه‌ی شوێنێكی تایبه‌ت به‌كاری تاتۆ، دوباره‌ به‌كارنه‌هێنانه‌وه‌ی ده‌رزی و ده‌رمانه‌كان‌، له‌ژێر چاودێری وردی لیژنه‌كان پیشه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. 

رونیشیکردوەتەوە، به‌بێ هه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن بۆ ئارایشتگاكه‌ی‌، له‌ ئارایشتگای كارۆلینا تاتۆ بۆخانمان دروستكراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ به‌وپیشه‌، بۆیه‌ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP